به پێچه‌وانه‌ی پێشبینییه‌كان، تا ئێستا كه‌روبی ته‌نانه‌ت 1%ی كۆی ده‌نگه‌كانی به ده‌ستنه‌هێناوه و له كاتێكدایه كه پێشتر راده‌گه‌یاندرا كه كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و مه‌زهه‌بییه‌كانی ئێران ده‌نگ به‌و كاندیدایه ده‌ده‌ن.
له كاتێكدا كه زیاتر له 24 ملیۆن ده‌نگی به‌شداربووان، له لایه‌ن ستادی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆماری ئیسلامی ژمێردراوه و راگه‌یاندراوه: كه‌روبی ته‌نیا 9/0 له‌سه‌ر سه‌دی كۆی ده‌نگه‌كانی بۆ لای خۆی راكێشاوه.
ئه‌و رێژه‌یه له كاتێكدایه كه به‌شێك له پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان و له ناویاندا پارته ئۆپۆزسیۆنه كوردییه‌كانیش وه‌كوو پارتی ئازادی كوردستان و حیزبی دیموكراتی كوردستان داوایان له خه‌ڵك كردبوو كه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن و ده‌نگ به‌و كاندیدایه بده‌ن كه باسی له مافی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كردووه، بده‌ن.
ئه‌م پارتانه به پێچه‌وانه‌ی كۆی ئۆپۆزسیۆنی كوردی پێیان وابوو كه كه‌روبی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كوردی پێیه و ده‌بێ پشتیوانی لێبكرێ و بۆیه‌ش راسته‌خۆی و ناراسته‌خۆ له لێدوان و به‌یاننامه‌كانییاندا، داوایان له خه‌ڵك كردبوو كه ده‌نگ به مه‌هدی كه‌روبی بده‌ن.
ئه‌و پارتانه پێیان وابوو كه رۆشنبیران و به گشتی كۆی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان پشتیوانی له كه‌روبی ده‌كه‌ن و ئۆپۆزسیۆن نابێ له‌و هه‌نگاوه وه‌پاش بكه‌وێ و ته‌حریمی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان به "له كۆڵ خۆ كردنه‌وه" ناو هێنابوو.
ئه‌و گوتاره بۆ هۆی ناره‌زایه‌تی ئۆپۆزسیۆنی كوردی و به‌رده‌وام داوا له به‌رپرسانی حدك كرا كه واز له‌م هه‌ڵوێسته بێنن و تووشی ئه‌م "هه‌ڵه سیاسییه" نه‌بن.
عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده له لێدوانێكدا بۆ راگه‌یاندراوه‌كان، پێی وابوو كه "ئه‌وه داهاتوویه كه ره‌وونی ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان هه‌ڵه‌یان كردووه یان نا".
به پێی دوایین ئاماه‌ركانی ستادی هه‌ڵبژاردنه‌كان تا ئاماده كردنی ئه‌م هه‌واڵه، ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌و شێوه‌یه بووه (به پێی رێژه‌ی ده‌نگه‌كان ناوی كاندیداكان نوسراون):
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد: 15,913,256
میر حوسێن موسه‌وی: 7,526,117
مۆحسێن ره‌زایی:470,549
مه‌هدی كه‌روبی: 212,855