هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیتالیا تۆڕێكیان له قاچاخچییه كورده‌كانی ئ‌وروپا ده‌ستگیركرد كه ده‌ستیان هه‌بووه له گواستنه‌وه‌ی هه‌زاران كوردی باشور، بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا له‌ڕێگای هه‌ردوو وڵاتی توركیا و یۆنانه‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیتالیا رایانگه‌یاند، كه به هاوكاریی هێزه‌كانی پۆلیسی وڵاته‌كانی بلژیك، بریتانیا، سوید، ئا‌ڵمان، سویسرا، فه‌ڕانسا و یۆنان 46 قاچاخچییان ده‌ستگیركردووه كه زۆربه‌یان كوردی باشووری كوردستانن.
ئه‌لساندرۆ گالیانۆ لێپرسراوی پۆلیسی ڤینیسیا رایگه‌یاند: "ئه‌م چالاكییه به‌رهه‌می دوو ساڵ چاودێریكردنی ئه‌و كه‌سانه بووه كه خه‌ڵكانی وڵاتی خۆیان به‌شێوه‌ی نایاسایی ده‌گوازنه‌وه بۆ وڵاتانی ئ‌وروپا"، هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه كه "له‌كۆی 70 یاداشتی ده‌ستگیركردن تائێستا 46 كه‌س ده‌سگیركراون كه 32یان له‌ناو ئیتالیا و باقییه‌كه‌شیان له وڵاته‌كانی فه‌ڕانسا، بلژیك، یۆنان، ئه‌ڵمانیا‌و سویسرا ده‌ستگیركراون".
گالیانۆ رایگه‌یاند: "زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م تۆڕه قاچاخچییه كوردی عیراقن‌و تائێستاش به‌ڕه‌سمی پۆلیسی ڤینیسا توانیویه‌تی به به‌ڵگه بیسه‌لمێنێت كه ده‌ستیان له گواستنه‌وه‌ی 2500 كۆچبه‌ری نایاسایی كوردی عیراقی‌دا هه‌بووه بۆ وڵاتانی ئ‌وروپا له‌رێگای توركیا‌و یۆنانه‌وه".
لێپرسراوه‌كه‌ی پۆلیسی ڤینیسیا روونیكرده‌وه كه ئه‌م قاچاخچییانه له به‌رامبه‌ر گواستنه‌وه‌ی هه‌ر كۆچبه‌رێك بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا 8 تا 10 هه‌زار دۆلاریان وه‌رگرتووه، زۆربه‌ی قاچاخچییه‌كانیش خاوه‌نی مافی په‌نابه‌رین له ئه‌وروپا. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "له هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی ئه‌م كه‌سانه‌دا سه‌دان كه‌س له هێزه‌كانی پۆلیس له 15 شاری ئیتالیا به‌شدار بوون".
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی ده‌نگوباس