دادگای مەریوان حوکمی 11 ساڵ زیندانی بۆ هیوا بوتیمار پەسند کرد
ره وانيوز _ مه ريوان:
به پیی هه والیک که هه والنیری ره وانیوز له شاری مه ریوانه وه ناردویه تی، سەر لە بەیانی رۆژی دووشەممە رێکەوتی 18ی جۆزەردانی 1388 هیوا بوتیمار چالاکی مەدەنی شاری مەریوان کە لە چواری می ئەم مانگەدا دادگایی کرابوو، وڵامی دادگاییەکەی درایەوە.
هیوا بوتیمار کە ئێستا لە زیندانی شاری سنە دایە دەبرێتە دادگای ئەوشارەو لەوێ لە لایەن دادوەر (بابایی) ولامی دادگاییەکەی پێ دەدرێتەوەو بریارەکەش ئەوەیە کە بە 11 ساڵ زیندان مەحکووم کراوە.
شایانی باسه که پێشتر هیوا بوتیمار حوکمی ئێعدامی حوکمی ئیعدامی بەسەردا سەپابوو کە لە لایەن دادگای مەریوانەوە حوکمی ئێعدامی هەڵوەشایەوەو ئەمجارەش حوکمەکەی لە ئێعدامەوە گۆڕدرا بە 11 ساڵ زیندان.