مه‌سعود بارزانی : كه‌ركوك به نه‌وت و سه‌رچاوه سروستیه‌كانى و خاكه‌كه‌یه‌وه به‌شێكن له هه‌رێمی كوردستان
PNA –شه‌مال ئه‌بوبه‌كر / پیرمام - له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ جێگیری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌لژیكا (كارڵ دیگۆچ) ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعود بارزانی) دووپاتی له‌سه‌ر كوردستانی بوونی شاری كه‌ركوك كرده‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌لژیكا، به‌شداریان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا كرد، كه جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی) و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی فیدڕاڵ (هۆشیار زێباری) ئاماده‌ی بوون.
سه‌ره‌تای كۆنگره‌كه، تیشكیان خسته سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان و سه‌ردانه‌كه‌ی (كارڵ دیگۆچ) بۆ هه‌رێمی كوردستان، له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێم به گرنگیه‌وه باسی له سه‌ردانه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌لژیكا بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و ئاماژه‌یاندا، كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا گفتوگۆ له‌هه‌مبه‌ر په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌لژیكا كراوه.
له میانه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا مه‌سعود بارزانی داوایكرد، كه كۆمپانیا (به‌لژیكی)یه‌كان به مه‌به‌ستی خستنه كاری سه‌رمایه‌گوزارییه‌كانیان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه (كارڵ دیگۆچ) خۆشحاڵی له باره‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و گوتی: "به‌لژیكا وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی فیدڕاڵ به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته عێراقی فیدڕاڵ، ی‌پێ وایه له عێراقدا دوو نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ن، ئه‌ویش كورد و عه‌ره‌بن"، بۆیه له‌سه‌ر دانه‌كه‌یاندا به پێویستی زانیوه له‌گه‌ڵ به‌پرسانی هه‌رێمی كوردستان كۆبێته‌وه.
جێگیری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌لژیكا به‌پێویستی زانی گرنگی به ده‌ستووری عێراق بدرێت و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیش له رێگه‌ی ده‌ستووره‌وه بێت، گوتیشی: گرنگه هه‌وڵبدرێت هه‌رێمی فیدڕاڵ له عێراقدا زیاد بكرێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ چه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێمی زیاتر بێت، ئه‌وا سیسته‌می فیدڕاڵی زیاتر جێگیر ده‌بێت، هه‌رچه‌نده په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می فیدڕاڵی كارێكی ئاسان نییه.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێك، ئایا كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك به‌شێكن له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كوردستان یاخود عێراق؟ ، سه‌رۆكی هه‌رێم (مه‌سعود بارزانی) گوتی: به‌پێی ده‌ستوور جێیگركراوه، كه داهاتی نه‌وت و سه‌رچاوه سروشتیه‌كان بۆ سه‌رجه‌م گه‌لانی عێراقیه، به‌ڵام كه‌ركوك به نه‌وت و سه‌رچاوه سروستیه‌كانی و خاكه‌كه‌یه‌وه به‌شێكن له هه‌رێمی كوردستان.