راگه‌یاندنی سكرتارییه‌تی كومه‌له سه‌باره‌ت به:
مه‌رگی هونه‌رمه‌ند "قاله مه‌ڕه"
به داخه‌وه ئاگادار كراین شه‌وی پێنج شه‌ممه له سه‌ر هه‌ێنی 31ی گوڵانی 1388ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 21ی مه‌ی 2009 ی زایینی هونه‌رمه‌ند و شمشاڵژه‌نی به ناوبانگی كورد "قادر عه‌بدوڵلازاده" ناسراو به "قاله مه‌ڕه"له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا له‌نه‌خۆشخانه‌ی شاری بۆكان ماڵئاوایی له ژیان كردووه.
بێ گومان "قاڵه مه‌ڕه" وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی دڵسۆز و نیشتمان په‌روه‌ر كه خاوه‌ن ده‌یان به‌رهه‌می هونه‌ریه له مێژووی هونه‌ری گه‌لی كوردا نه‌مر و بۆ هه‌میشه زیندوو ده‌مێنێته‌وه.
ئێمه به بۆنه‌ی مه‌رگی ئه‌م هونه‌رمه‌نده خۆشه‌ویسته‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و دۆست و نزیكانی و سه‌رجه‌م هونه‌ر دۆستان و هونه‌رمه‌ندانی تێكۆشه‌ری گه‌لی كورد ده‌كه‌ین و خۆمان له خه‌میاندا به شه‌ریك ده‌زانین.
سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
22ی مه‌ی 2009ی زایینی.