راگه‌یاندنی سكرتارییه‌تی كوَمه‌ڵه سه‌باره‌ت به :
مه‌رگی دایه "خاوه‌ر محه‌ممه‌دی"
به داخه‌وه ئاگادار كراین كه روَژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وَتی 20 ی گوَڵانی 1388 ی هه‌تاوی دایه "خاوه‌رمحه‌ممه‌دی" به هوَی نه‌خوَشی یه‌وه له ته‌مه‌نی 72 ساڵیدا له نه‌خوشخانه‌ی شاری سنه ماڵئاوایی له ژیان كردووه .
دایه"خاوه‌ر" سیمایه‌كی خوَشه‌ویست و خوَراگری نێو جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ناوَچه‌ی دیوانده‌ره ورێزه‌كانی كوَمه‌ڵه و داێكی چه‌ندین روڵه‌ی خه‌باتكار و شوَڕشگێڕ و دوو شه‌هیدی ناسراوَ، هاوَڕێیان "قادر" و" سانیه" به‌هرامی یه كه له ماوه‌ی ژیانیدا له هیچ فیداكاری و دڵسوزییه‌ك دریغی نه‌كرد.
ئێمه وێڕای رێز گرتن له خه‌بات و تێكوَشانی به‌رده‌وامی دایه "خاوه‌ر" به بوَنه‌ی مه‌رگی ئه‌م داێكه تێكوَشه‌ره‌وه سه‌ره‌خوَشی خوَمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و كه‌س و كاری دایه "خاوه‌ر محه‌ممه‌دی" و هاوَڕی "حه‌مید به‌هرامی" و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی دڵسوزی ناوَچه‌ی دیوانده‌ره ده‌كه‌ین و خوَمان به شه‌ریكی غه‌میان ده‌زانین .
سكرتارییه‌تی كوَمه‌ڵه
11 ی مه‌ی 2009