رۆكسانا سابری ئازاد كرا
PNA- - دوای ئه‌وه‌ی رۆكسانا سابیری رۆژنامه‌نووسی ئه‌مه‌ریكی به ره‌گه‌ز ئێرانی بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ زیندانی كرا، له دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له ئێرانی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ برِیاری زیندانی كردنی كه‌مكرایه‌وه، له‌گه‌ڵ جێبه‌جێ نه‌كردنی برِیاره‌كه.
ساڵح نیكبه‌خت پارێزه‌ری یه‌كه‌می رۆكسانا سابری بۆ به‌رگری كردن لێی له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس گوتی "سزاكه‌ی رۆكسانا له هه‌شت ساڵه‌وه بۆ دوو ساڵ كه‌م كرایه‌وه، له‌گه‌ڵ جێه‌جێ نه‌كردنی برِیاره‌كه".
نیكبه‌خت ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه ئه‌م لێدوانه‌ی دا و گوتی "دوای نیو كاتژمێر یان كاتژمێرێكی دیكه رۆكسانا زیندان به‌جێ دێڵێت".
تا ئێستاش ئه‌وه نه‌خراوته روو، رۆكسانا سابری ده‌توانێت بگه‌رِێته‌وه وڵاتی ئه‌مه‌ریكا یان ده‌بێت له وڵاتی ئێران بمێنێته‌وه؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و خاوه‌نی هه‌ردوو ره‌گه‌زنامه‌یه و دسه‌ڵاتی ئێرانی ئه‌م برِیاره‌ی بۆ ده‌دات.
برِیاری ئازادكردنی رۆكسانا دوێنێ یه‌كشه‌ممه له دانیشتی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه درابوو، به‌ڵام تا ئه‌مرِۆ ئاشكرا نه‌كرا.
رۆكسانا سابری له باوكێكی ئێرانی و دایكێكی ژاپۆنییه و خاوه‌نی هه‌ردوو ره‌گه‌زنامه‌ی ئێرانی و ئه‌مه‌ریكییه، له 13 نیسان/ ئه‌پرێل برِیاری زیندانی كردنی بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ بۆ ده‌رچوو، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تی كاری سیخورِی بۆ وڵاتی ئێران خرایه پاڵ. رۆكسانا له ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له ئێران وه‌ك په‌یامنێرێك بۆ كه‌ناڵی ئاسمانی BBC كاری ده‌كرد و به‌هۆی ئه‌نجامدانی هه‌ندێ دیمانه‌ی تایبه‌ت و لێسه‌ندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاری رۆژنامه‌نووسی له وڵاتی ئێران له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئێرانییه‌وه ده‌ستگیر كرا.
دوای ده‌رچوونی برِیاری هه‌شت ساڵ زیندانی كردنی رۆكسانا، به‌همه‌ن قوبادی ده‌رهێنه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له نامه‌یه‌كدا بۆ رۆكسانا، ناره‌زایه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر به‌م برِیاره‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی نیشان دا و ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه رۆژنامه‌نووسه هه‌یه.