له رێکه‌وتی 16/08/2008 رۆژی شه‌ممه، به‌هاره حوسه‌ینی به ده‌ستی مێرده‌که‌ی خۆی محه‌ممه‌د راغب که‌ریمی ناسراو به (حه‌مه ئازیز هه‌ورامی) خه‌ڵکی ئاوای دزڵئ سه‌ر به شاری مه‌ریوان، به شێوه‌یه‌کی درندانه کوژرا. مێرده‌که‌ی به چه‌کوش ه‌دات له سه‌ری به‌هاره خانم، کاتێک که ده‌زانێت گیانی له‌ده‌ست داوه، له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌ستده‌که‌ن به دروست کردنی پیلانێک، بۆ ئه‌وه‌ی تاوانی کوره‌که‌یان بشارنه‌وه. بۆیه‌کاتێک که خه‌به‌ر ده‌ده‌ن به بنه‌ماڵه‌ی ژنه‌که ده‌ڵێن، که گوایه به‌هاره له ناه ئۆتۆمبێل که‌وتووه‌ته خوراره‌وه‌و مردووه. به‌ڵام کاتێک که لێکۆڵینه‌وه‌ی پژشکی له‌سه‌ر ده‌کرێت ده‌رده‌که‌وێت که به چه‌کوش له‌سه‌ری دراوه. به پێی ئه‌و زانیاری یانه‌ی که به‌ده‌ستمان گه‌شتوون هێشتا مێرده‌که‌ی ده‌ستگیر نه‌کراوه.