نه‌ورۆزتان پیرۆز بێ
بۆڕێزگرتن له گه‌وره‌ترین جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌ی کورد، ئاهه‌نگێکی تایبه‌ت له وڵاتی سویس به‌ڕێوه ده‌چێ،کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و ئاهه‌نگه داوا له هه‌موو کورد و کوردستانیانی دانیشتوی سویسرا ده‌کا وه‌ک ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌ی چاو له‌و ئاهه‌نگه بکه‌ن وبه‌گه‌رموگوڕی به‌شداری تێدا بکه‌ن.
نه‌ورۆز ئه‌و جه‌شنه‌یه که سنوره‌کانی به‌زاندووه و له کات و ساتێکدا دیاربه‌کر و قارس و ئاگری وعفرین وقامیشلو وکه‌رکوک و سلێمانی ودهوک و ئیلام و سه‌ڵماس و سنه وکرماشان وهه‌وڵێر و قه‌سر و کرند و...و هه‌موو کوردستانی پێکه‌وه گرێداوه، بۆیه جێی خۆیه‌تی که ئه‌و ڕه‌مزه گه‌وره‌یه وه‌ها به‌رز و به‌ڕێز بپارێزین که دوژمنانی سوێندخواردوی گه‌له‌که‌مان به بینینی یه‌کگرتویی و شادی ئێمه له ترسانا ئه‌مان و قه‌راریان لێ هه‌ڵگیرێ و مه‌رگ و نه‌مانی خۆیان بێته پێش چاویان، ئێمه ده‌زانین که شادی و خۆشی ئێمه له‌و ڕۆژه‌دا وه‌ک تیریه‌کی گورچوبڕه که له دڵی داگیرکه‌رانی کوردستانی ده‌درێ.
کومیته‌ی هاوکاری هێزه کوردستانیه‌کان ئاهه‌نگێکیان بۆ ئاماده کردون به به‌شداری ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه :
ئه‌یوب عه‌لی، عه‌لی باران و گرووپی موسیقا، سیرووس ئیمامی، لۆکه زاهیر، نوری وفه‌تی
Sonntag den 13 April 2008 von 15 bis 24 Uhr
ڕۆژی یه‌کشه‌مه 13.4.2008 کاتژمێر 15 تا 24
بلیت: 25 فرانک
B 1 Schutzenmattstrasse
ulachB 8180
Zürich
شوتسنمات شتراسه بێ یه‌ک بولاخ له نزیک فڕۆکه‌خانه‌ی زوریخ
کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر:
یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران،
حیزبی شیوعی کوردستان،حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران،پارتی سوسیالیستی کوردستان