تاڵه‌بانی: ئه‌مه‌ریکا شانازی به پێشکه‌وتنی هه‌رێمی کوردستان بکات!
PNA – سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له میانه‌ی دیدار و چاوپێکه‌وتنی به سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا (جۆرج بوش)ی گوتووه که پێویسته ئه‌مه‌ریکا شانازی به‌و پێشکه‌وتنه‌ی له هه‌رێمی کوردستان هاتۆته ئاره‌وه بکات.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق له به‌یاننامه‌یه‌کدا که وێنه‌یه‌کی ده‌ست (ئاژانسی په‌یامنێر) که‌وتووه نووسیویه‌تی، دوێنێ سه‌رۆک کۆمار (جه‌لال تاڵه‌بانی) و نوێنه‌ری عێراق له واشنتن (سه‌میر سومه‌یدعی) له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان (کۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی) و نوێنه‌ری حکومه‌تی کوردستان (قوباد تاڵه‌بانی) له کۆشکی سپی له واشنتن چاویان به سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا (جۆرج بوش) که‌وتووه، له‌مباره‌یه‌وه پاش دیداره‌که نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: .............
درێژه‌ی هه‌واله‌که ...