بۆ چی که‌مینه به په‌له ڕاگه‌یاندن دژی ڕه‌وتی ناسراوی حکمه‌تیسم ده‌دا!
سالار ئاشناگه‌ر
هه‌موان ده‌زانن ڕه‌وتی کومونیزمی کارگه‌ری چه‌نده له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه بێ بایخن و ئه‌گریش شتێک بنوسن وشادی بگێرن به بۆنه‌ی گرفته‌کانی کۆمه‌ڵه، ته‌نیا موریدان وده‌رویشه‌کانی خۆیانی پێ سه‌رخۆش ده‌بێت وبه‌س. به‌ڵام مه‌به‌ستی ڕه‌وتی که‌مینه له ناو کۆمه‌ڵه‌دا ته‌نیا پاساو کردنی ئه‌و هه‌مو دژایه‌تییه،که له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌یان کردوه.وخه‌ریکن له به‌دناو بوونی ره‌وتی کومونیزمی کارگه‌ری بۆ کرینی ئابرووی خۆیان که‌ڵک وه‌رده‌گرن ، ئایا ئه‌وان له خۆیان ناپرسن چیان به هاوریانی خۆیان کوت که حکمتیسته‌کان نه‌یان کوتبێت. ئایا شتێكیان تێدا هێشتوته‌وه که ئه‌وان نه‌یان کوتبێت. به ڕاستی ئه‌وان ڕووی ئه‌و جه‌ماعته‌شایان سپی کردوه که تۆمه‌تی دزی ونادیموکراتیک و باند و هه‌رچی ناو و نیتکه بوو، له کۆمه‌ڵه‌یان نا، به ئه‌وه‌ش ڕانه‌وستان ده‌ستیان دایه تێروری شه‌خسیه‌تی که‌سایه‌ته سیاسیه‌کانی ناو کۆمه‌ڵه. ئه‌وان ماڵپه‌ره‌کانیان پڕ کرد له تاوانبار کردنی کۆمه‌ڵه وکه‌سایه‌تییه‌کانی و له وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ش که‌ڵکیان وه‌رگرت و مه‌یدانیان خاڵی دیت و هه‌رچی به سه‌ر زاریان داهات کوتیان. هه‌ر له‌و ماوه کورته‌دا خۆ ده‌یان قات له زه‌ره‌ر وزیانیک که ئه‌و ڕه‌وته له کۆمه‌ڵه‌یاندا زه‌ره‌ریان له کۆمه‌ڵه دا. داوا له هه‌مو ئه‌وانه ده‌که‌م که ئینسافیان هه‌یه له‌م باره‌وه چاوێک بگێرن به سه‌ر ئه‌و هه‌موو نوسراوه و قسه کوتنانه‌ی ئه‌وان دا له سه‌ر ماڵپه‌ره‌کاندا به‌ڵام له‌و ناوه دا ته‌نیا بۆ کرینی ئابرووی له ده‌ست چویان بۆ هه‌ر قسه‌کانی ڕه‌وتی کومنیزمی کرێکاری ده‌بینن و ئه‌وهه‌موو بوختان و تۆمه‌ته نابینن که له سه‌ر سایته‌کانی دیکه نوسرواوه له بازتاب را بگره تا هه‌ڵویست وهه‌تد. ته‌نانه‌ت کاک عومه‌ری ئیلخانیزاده که خۆی و لایه‌نگرانی نێو ناوه، "ڕه‌وتی چاکسازی و گه‌شه" ئه‌وه ئێقرار ده‌کا و ده‌ڵی باڵی زورینه بێده‌نگن و هیچ وه‌ڵامان ناده‌نه‌وه. ئه‌و ڕه‌وته دروست وه‌ک هاورێکمان باسی کرد ناو له‌خۆ نانه‌که‌شیان، به ته‌واوی به پێچه‌وانه‌یه!! هه‌روه‌ک که‌سێک که ناوی خوی ده‌نی سادق به‌ڵام ته‌واوی ژیانی به کردوه به پێچه‌وانه‌یه و ناسادقه. هه‌روه‌ک ڕه‌وتی کومنیزمی کارگه‌ریش نه‌یتوانی به دانانی نیوی کرێکار له خزمه‌ت به‌رژه‌وندی کرێکاراندا بن! ئه‌وانیش ناوی خۆیان له که‌مینه‌وه ده‌که‌ن به "ڕه‌وتی چاکسازی و گه‌شه" به‌ڵام به‌کردوه ئه‌وه‌یان به سه‌ر کۆمه‌ڵه هێنا که ته‌نانه‌ت ته‌واوی نه‌یارانی کۆمه‌ڵه‌یان شاد کرد ئایا باشتر نه‌بوو ناوی خۆیان نابا ڕه‌وتی ویرانسازی وئاژاوه!
ئایا ئه‌وان له خۆیان ده‌پڕسن کێ بوو ئه‌و ڕوخساره دزێوه‌ی له کۆمه‌ڵه کێشاوه و له جیاتی ڕۆخساری ڕاسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی له قاڵبی‌دا و ئاکامه‌که‌ی ئه‌وه بوو که نه‌یارانیانی شاد کرد. کێ بوو ماڵپه‌ره‌کانی بازتابی حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئه‌وانه‌یی دیکه که کاک عومه‌ر به حیزبی ده‌رکی ناویان ده‌با و به‌هیوایه جێگایان پڕ کاته‌وه وبچێته‌وه بۆ خاکی کوردستانکه‌ی خۆی له‌و شێوینه‌ی که به هی خوی نازانی،پێ پڕ کرد.
ئه‌وه پێ ده‌ڵێن چاکسازی و گه‌شه و ڕێفورم! کام که‌س له به‌رامبه‌ر ڕێفورم و چاکسازی ڕاسته‌قینه له ناو کۆمه‌ڵه‌دا ڕاوه‌ستا وپێشی به ڕه‌وتی چاکسازی له نێو کۆمه‌ڵه گرت؟
ئایا هه‌موو هاوریانی ناو کۆمه‌ڵه له سه‌ر ئه‌وه که کۆمه‌ڵه پێوستی به پێداچونه‌وه و ئاڵوگۆر له هه‌مو باره‌کانی خه‌باتی‌دا هه‌یه کۆک نه‌بوون؟ ئه‌دی ئه‌و هه‌ڵا سازکردنه‌تان له چی بوو؟
که‌سێک که خوازیاری ڕێفورم و ئیسلاحاته، قه‌ت نایه حێزبه‌که‌ی له‌ت له‌ت بکا. ڕێفورم هه‌روه‌ک له ناوه‌که‌ی‌دا وه‌ده‌ر ده‌که‌وه‌ی به له سه‌رخویی و هه‌نگاو به هه‌نگاو و شێڵگیرانه ده‌چێته پێش نه‌ک به کاری تێکده‌رانه و ئاژاوه سازکردن و له‌ت له‌ت کردنی کۆمه‌ڵه.
کاک عومه‌ر که بۆ خۆی به شاهیدی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ناو کۆمه‌له‌دا بوون وده‌یناسن، خۆی په‌ره‌پێده‌ری مه‌حفه‌لیسم بووه، چۆن ده‌توانی ئیدعای ئه‌وه بکا که دژی مه‌حفلیسم ڕاوه‌ستاوه! پشتیوانی ئه‌و له که‌سانی بێ ئه‌خلاق و وه‌ک نموونه پێشمه‌رگه‌ی 28 ساڵه له قه‌ڵمدانیان و له بن باڵی خۆ گرتن ئایا نموونه‌ی مه‌حفلیسم نییه که خودی کاک عومه‌ر سه‌رچاوه‌که‌ی بوو، ته‌نانه‌ت ناسری حیسامیش که له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌وته‌یه،ده‌ڵێ له خۆێندنگاکان که‌سانیکیان ده‌کرده موبسیر که له هه‌موان شلوقتر وبێ نه‌زمتر بوون، بۆ مه‌هاری مه‌حفلیزم له کۆمه‌ڵه‌دا ده‌بایه کاک عومه‌ر موبسیر بێت!
ڕێفورم به حێزب له نیو حێزب سازکردن پێک نایه وله به‌رامبه‌ر بڕیاره‌کانی حیزب‌دا ڕاوه‌ستان ناکرێ. جا شتێی خۆش به ئه‌وه ده‌ڵێن ئه‌وان له به‌رامبه‌ر بڕیاری حێزب دا ڕاوه‌ستان، نه‌هاتن بۆ کونگره و پیان له سه‌ر هه‌موو ئیمزا و ڕێکه‌وتنێک دانا و هه‌مو شتێکیان پشت گوێ خۆیان‌دا و له‌و لاوه کاک عومه‌ر ده‌ڵی گویا ئه‌ویش موخالیفی حیزب له نێو حێزب ساز کردنه و باڵی زورینه به ئه‌وه تاوانبار ده‌کا. به‌ڕاستی کاک عومه‌ر بۆ خۆشی به قسه‌کانی خۆی پێ ناکه‌نێ!
له گوشه‌یک له ڕاگه‌یاندنه‌که بۆ ڕازی کردنی ده‌ڵی ئه‌وانه‌ی که باڵی ڕاستی ناو کۆمه‌ڵگان، هێرشێک ده‌کاته سه‌ر حیزبی ڵێنیی، و‌گویا هه‌ن که‌سانیک له کۆمه‌ڵه‌دا که هێشتا ده‌یانه‌وه‌ی حیزبیکی کوپی وه‌ک ئه‌و کاتی لێنین ساز بکه‌ن، کاک عومه‌ر بۆ خۆشی سوور ده‌زانی که ئه‌مه ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی نوسیوه که باڵی ڕاستی ناو کۆمه‌ڵگای پێ دڵشاد بکا و چرا سه‌وزیک لێره به ئه‌وانێش بدا. ده‌نا ئه‌رزێشی مه‌سره‌فی ئه‌وه چیه که هه‌ر چه‌ند جارێک لینین له زیندوو ده‌که‌نه‌وه و په‌ڵاماری ده‌به‌نه سه‌ری ،لینینیک که کاتی خۆی نیزامی ته‌زاری ڕووخاند ئێستا به عه‌قڵی ئیستا ڕه‌نگه زۆر ره‌خنه‌ی لێ بگیری به‌ڵام ئه‌وان مه‌به‌ستیان چیه له‌و په‌لاماره. جگه له‌وه که هه‌موو شتێکی مێژوییش ئینکار بکه‌ن تا به‌ڵکو دڵی باڵی ڕاستی کۆمه‌ڵگا وه‌ده‌ست بێنن.
له لایه‌کی دیکه بۆ ئه‌وه دڵی که‌سانیک که ڕواڵه‌تی چپیان به خۆه‌گرتوه ڕاگرێ و ئه‌وانیش له دانی چراسه‌وز بێ به‌ش نه‌کا که‌سیکیان به ناوی وریا بۆ ڕادیو به‌رابه‌ری (ڕادیوی ڕێکخراوی ڕاهی کارگر) باسی ئومید به ئامریکا ده‌کا و گۆیا کێشه‌که‌ی ئه‌وان له سه‌ر مسئله‌ی ئومید به‌ستن ونه‌به‌ستن به ئامریکایه و چاوه‌روانیه! ئه‌وه‌ش بۆ خۆیان چاک سیاسه‌تی کۆمه‌ڵه ده‌زانن به‌ڵام بۆ وه‌ده‌ست هێنانی دڵی ڕه‌نگه بێژه‌ری ڕادیو به‌رابه‌ری و جه‌ماعه‌تی حکه‌متیست وله‌و نوعه‌و تاقمه که ئێستا له ساز بوونی گرفت بۆ کۆمه‌ڵه خۆشحاڵن به‌که‌ڵکیان دێت ،تا وتوویژیان له گه‌ڵ بکه‌ن، تا ئه‌وانێش بێ به‌ریی نه‌که‌ن له که‌ڵک وه‌رگرتن له و وه‌زعه که بۆ کۆمه‌ڵه‌یان هێنایه پێش.
ئه‌و خۆ نواندنه چیه که له لای که‌سانی به ڕواڵه‌ت چه‌پ خۆیان ئوڵترا چه‌پ نیشان ده‌ده‌ن و له ڵای ڕاسته‌کان ئه‌و په‌ری ڕاست بوون له خۆیان ده‌دنوێنن و ته‌نانه‌ت واقعیاتی مێژویی ئینکار ده‌که‌ن. ئه‌و نه‌وعه له هه‌ڵپه‌رستییه له مێژه باوی نه‌ماوه ، به سه‌ر له بن به‌فر خستن ناتوانن واقعیات داپوشن و که‌سیان بۆ ڕازی نا‌بێت غه‌یری ئه‌وه له لای خۆشیان قه‌دریان نامێنێ .
لام وایه نه ئه‌و چرا سه‌وز دانانه‌ش و نه دروشم‌دان ونه ناوی "گه‌شه" له خۆنان، ناتوانێ ڕاستییه‌کان داپوشێ و دڵنیام هه‌موو شتێک ڕوون ده‌بێته‌وه و ته‌نانه‌ت دزینی که‌ڵوپه‌لی ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤێش ئاشکرا ده‌بێت و ڕووره‌شی بۆ که‌سانێک ده‌مێنته‌وه که ڕووداوه‌کان به پێچه‌وانه به خه‌ڵک ده‌ڵین.
070905