راگەیاندنى کۆمیتەى ناوەندیى کۆمەڵە
سەبارەت بە پتەوتر کردنى یەکڕیزى و یەکگرتوویى
کۆمیتەى ناوەندیى کۆمەڵە بە خۆشییەوە رادەگەیەنێ کە بەدواى ماوەیەک گفتوگۆى چڕوپڕ و هاوڕێیانە لەنێو سەرکردایەتیى کۆمەڵەدا، هەندێک کێشەى ناوخۆیى کە لە ماوەى مانگەکانى رابوردوودا لەسەر ئینتێرنێت و گۆڤارەکانیش دەنگیان دابووەوە، چارەسەر کراون و تەبایى و یەکریزى بەتەواوى گەڕاوەتەوە نێو ریزەکانى کۆمەڵەوە. لەپێناو گەیشتن بەم ئاکامەدا هەمووان لەم ماوەیەدا بە گیانى هەست بە مەسئوولییەت کردن بەدڵ و بەگیان هەوڵیان دا و بە رەچاو کردنى بەرژەوەندى باڵاى کۆمەڵە و بزووتنەوەى رزگاریخوازانەى گەلى کورد بۆ پتەوتر کردنى ئەو یەکڕیزییە تێکۆشان. هەمووان لەسەر ئەم راستییە کۆک بوون کە پێکهێنانى یەکڕیزى و یەکگرتوویى و پتەوى هەرچى زیاتر لەنێو ریزەکانى کۆمەڵەدا، مەرجى پاراستنى دەسکەوتەکان و پەرە پێدان بە رەوتى گەشە کردنى کۆمەڵە و دەستەبەر کردنى سەرکەوتنەکانى داهاتووشە.
دریژهی...
|