تبليغاتX
............................. بژی کۆردوکۆردستان تاراڤگه
تاراڤگه

روونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ سه‌ر قه‌تلی ئه‌ییوب ئه‌مینی له‌ تورکیه
7 Apr 2007

ayobamini.jpg شه‌وی 4/3/2007 په‌نابه‌رێکی سیاسی کورد به‌ ناوی ئه‌ییوب ئه‌مینی خه‌ڵکی شاری بۆکانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ لایه‌ن هیوا زارعی ناسراو به‌ هیوا ره‌زایی به‌ چه‌قۆ کوژرا. هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تیی په‌نابه‌رانی کوردی ئێرانی (شمال عراق) له‌م باره‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوێکی ده‌رکردو واقعییه‌تی رووداوه‌که‌ی خسته‌ به‌رده‌م بیرورای گشتی و بۆ جارێکی تر نیگه‌رانی په‌نابه‌رانی له‌ تێرۆرو کوشتن و ئاینده‌ و چاره‌نووسی نادیاریان ده‌ربری. به‌ پێی ئه‌م به‌ڵگانه‌ی که‌ له‌ ده‌ست دان، کوشتنی ئه‌ییوب ئه‌مینی قه‌تڵێکی سیاسییه‌ وله‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ی شه‌خسی یا نێوان ناکۆکی نه‌بووه‌ .
1- هیوا ره‌زایی که‌ له‌ 14/11/2006 هاتۆته‌ وڵاتی تورکیه‌، پێشتر له‌ گه‌ڵ په‌نابه‌رێکی ترهاومه‌نزڵ بوه‌ و به‌ هۆی هه‌ڵسووکه‌وتی مه‌شکوک و ده‌سکه‌وتنی به‌ڵگه‌ی هاوکاریی هیوا له‌ گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، له‌ ماڵه‌که‌ی خۆی ده‌ری کردوه‌. هیوا که‌ هه‌ستی کردوه‌ ئه‌و که‌سه‌ (م) ئاگاداری پێوه‌ندیی ئه‌و له‌ گه‌ڵ کۆماری ئیسلامییه‌، هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌کات که‌ ئه‌گه‌ر به‌ لای هیچ که‌سه‌وه‌ باسی بکات ده‌یکوژێ. ئه‌و که‌سه‌ش بۆ پاراستنی گیانی له‌و مه‌ترسیه‌ خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌ پۆلیس و له‌ گه‌ڵ مه‌سئوولی مه‌ربووته‌ باسی ده‌کات. هه‌ر دوای ئه‌وه‌ش پێوه‌ندیی به‌ کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران له‌ ئانکارا ده‌گرێ و مه‌سه‌له‌که‌یان له‌ گه‌ڵ باس ده‌کات. ئه‌وانیش به‌ جێگه‌ی هه‌ر ئیقدامێک پێشنیاری پیده‌که‌ن که‌ بۆ پاراستنی گیانی، شاری ئافیۆن به‌ جێ بێڵێ و بچێته‌ شارێکی تر، دیاره‌ ئه‌‌وه‌ وڵامی ئه‌و کۆمیساریایه‌یه‌ بۆ هه‌ر که‌سێک که‌ مه‌ترسی له‌ سه‌ر بێت.
2- هیوا دوای رۆیشتنی له‌ لای (م) په‌نا ده‌باته‌ به‌ر ئه‌ییوب ئه‌مینی وداوای لێده‌کات تا شوێنێک په‌یدا ده‌کات رێگه‌ی پێبدات که‌ لای ئه‌و بمێنێته‌وه‌، ئه‌ییوب به‌ هۆی هه‌ستی ئینسانی و له‌ رووی دڵپاکی خۆیه‌وه‌ رێگه‌ی پێده‌دات که‌ لای ئه‌و بمێنێته‌وه‌.
3- دوای ئه‌وه‌ی (م) ئاگادار ده‌بێ ئه‌ییوب رێگه‌ی به‌ هیوا داوه‌ لای ئه‌و بمێنێته‌وه‌، به‌ شاهیدی دوو په‌نابه‌ری تربه‌ ئه‌ییوب ده‌ڵێ که‌ من له‌م شه‌خسه‌ نیگه‌رانم و پێوه‌ندی به‌ کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ هه‌یه‌ و وریای خۆت به‌، به‌ڵام ئه‌وکات ئه‌ییوب قسه‌کانی (م) به‌ هێند وه‌رناگرێ‌
4- دوای پازده‌ رۆژ که‌ ئه‌ییوب له‌ هه‌ڵسووکه‌وتی هیوا مه‌شکوک ده‌بێ، پێی راده‌گه‌یه‌نێ که‌ پێویسته‌ شوێنێکی تر بۆ خۆت په‌یدا بکه‌ی، چوونکه‌ من هه‌ر بۆ چه‌ند رۆژ ئیزنم پێت دابوو که‌ لای من بمێنیه‌وه‌.
5- دوو رۆژ دواتر که‌ ئه‌ییوب له‌ گه‌ڵ یه‌کێک له‌ دۆسته‌کانی له‌ ماڵه‌که‌ی خۆی ده‌بێ، هیوا سه‌عات نۆونیوی شه‌و له‌ ده‌ره‌وه‌ دێته‌وه‌ و به‌ ئه‌ییوب ده‌ڵێ پێم خۆشه‌ به‌ یه‌که‌وه‌ تا ناو بازاربچین، به‌ڵام هه‌ر که‌ له‌ ماڵ ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌، یه‌کسه‌ر به‌ چه‌قۆ په‌لاماری ئه‌ییوب ده‌دات و به‌ سه‌ختی برینداری ده‌کات.
6- هیوا به‌ قه‌ستی کوشتن له‌ ئه‌ییوب ده‌دات چونکه‌ هه‌موو چقۆکان له‌ قه‌لبی و ده‌وروبه‌ری قه‌لبی دراون و ته‌نیا چه‌ند چه‌قۆ به‌ر له‌پی ده‌ستی ئه‌ییوب که‌وتوه‌ له‌ کاتێکدا که‌ ده‌ستی کردۆته‌ سپه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی که‌ چه‌قۆکان به‌ر قه‌لبی نه‌که‌ون.
7- هیوا له‌ پۆلیس ده‌ڵێ که‌ ئه‌ییوب په‌لاماری داوم و ویستویه‌تی بمکوژێ، به‌ڵام هیوا نه‌ هیچ شوێنی زه‌ربه‌یه‌ک و نه‌ هیچ زه‌ربه‌یه‌کی چه‌قۆ به‌ جه‌سته‌یه‌وه‌ دیاره‌ و ته‌نانه‌ت قه‌تره‌ خوێنێکیش له‌ له‌شی نه‌هاتوه‌.
8- له‌ راپۆرتی نه‌خۆشخانه‌ دا که‌ دراوه‌ به‌ پۆلیس، کوشتنی ئه‌ییوب به‌ قه‌تڵی (عمد) نوسراوه‌.
9- ئه‌وه‌ی باس ده‌کرێ که‌ گۆیا پۆلیس داوا له‌ هیوا ده‌کا‌ له‌ تورکیه‌ دادگایی بکرێ یا له‌ ئێران، ئه‌وه‌ دووره‌ له‌ راستی و له‌ پێوه‌ندیه‌کدا که‌ له‌ به‌شی لێکۆلینه‌وه‌ له‌ قه‌تڵی ئه‌ییوب وه‌ر گیراوه‌ ده‌ڵێ که‌ ئه‌م قه‌تڵه‌ له‌م وڵاته‌ کراوه‌ و ده‌بێ دوای پێنج مانگی تر لێره‌ دادگایی بکرێ.
10- تێرۆریست بوونی هیوا هیچ پێوه‌ندییه‌کی به‌ بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه‌ نیه‌ و به‌و مانایه‌ نیه‌ که‌ ئه‌وان دڵسۆز و نیستمانپه‌روه‌ر نه‌بن. زۆرجار پێش هاتووه‌ ئه‌فرادێک که‌ که‌سێک یا چه‌ند که‌س له‌ بنه‌ماڵه‌که‌یان سیاسی و ئازادیخواز بوون یا له‌ رێگای ئازادی گه‌له‌که‌یاندا شه‌هیدیان داوه‌، که‌وتونه‌ته‌ داوی کۆماری ئیسلامی ئێران و کاری تێرۆریستیان ئه‌نجام داوه‌.
11- رۆژی کوژرانی ئه‌ییوب که‌ هه‌موو په‌نابه‌ران ده‌چنه‌ بنکه‌ی پۆلیسی شاری ئافیۆن، شاهیدی (م) ‌به‌ مه‌سئولی مه‌ربوته‌ ده‌ڵێ من یه‌ک هه‌فته‌ به‌ر له‌ ئێستا پێم راگه‌یاندی که‌ هیوا منی به‌ مه‌رگ ته‌هدید کردوه‌، ناوبراو ده‌ڵێ راسته‌ و من هه‌ر ئه‌و کات ده‌زگای ئه‌منییتی تورکیه‌م له‌م مه‌سه‌له‌ ئاگادار کردۆته‌وه‌.
12- هیوا پێش کوشتنی ئه‌ییوب چه‌ند جارێک وه‌دوای یه‌کێکی تر له‌ تێکۆشه‌رانی دیکه‌ که‌وتوه‌ که‌ له‌ هه‌وڵه‌کانی دا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه‌.
13- هیوا، له‌ کاتی خۆناساندنی به‌ کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران ئیدیعا ده‌کات که‌ به‌ هۆی هاوکاری له‌ گه‌ڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، قاچاخ بووه‌. له‌ پێوه‌ندیه‌کی تێلێفۆنی له‌ گه‌ڵ ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌ پاریس د ا، پێیان راگه‌یاندین که‌ ئه‌و شه‌خسه‌ ناوی لای ئێمه‌ نییه‌، نه‌ بۆ خۆی داوای ته‌ئیدیه‌ی له‌ حیزبی دێموکرات کردوه‌ و نه‌ حیزبی دێموکراتیش ته‌ئیدی کردوه‌.
14- هه‌ر چه‌نده‌ نیشانه‌کان ده‌سه‌لمێنن‌ هۆی ئه‌م قه‌تڵه‌ سیاسیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وادابنێین‌ هۆی شه‌خسیشی هه‌بێ، دیسان هیچ له‌ قورسایی ئه‌م راستیه‌ که‌م ناکاته‌وه‌ که‌ له‌ ده‌ره‌جه‌ی یه‌که‌م دا ده‌وڵه‌تی تورکیه‌ و کومیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران مه‌سئولی هه‌رچه‌شنه‌ رووداوێکن که‌ رووبه‌رووی ژیانی ئه‌م کومه‌ڵه‌ ئینسانه‌ ئازادیخوازه‌ ده‌بنه‌وه. چونکه‌ ئه‌وان بوونه‌ته‌ هۆی راگرتنی پتر له‌ 5 ساڵی ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ به‌ بێ هیچ هۆیه‌ک و هه‌ربۆیه‌ ده‌بێ وڵامده‌ری رووداوی دڵته‌زێنی له‌م چه‌شنه‌ بن. به‌داخه‌وه‌ کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران به‌ ده‌لیلی ئه‌وه‌ی‌ له‌ حاست گیان و ژیانی په‌نابه‌ران دا بێ هه‌ڵوێست و بێته‌فاوه‌ته‌ و هه‌روه‌ها‌ حکومه‌تی تورکیه‌ش به‌ هۆی ئیمزاکردنی رێکه‌وتننامه‌ی ئه‌منییه‌تی و پێوه‌ندیه‌کانیان له‌ گه‌ڵ ئێران قه‌ت نایانهه‌وێ کوژرانی ئه‌ییوب وه‌ک قه‌تڵێکی سیاسی و عمد رابگه‌یه‌نن و به‌ به‌هانه‌ی جۆراوجۆر سه‌رپۆشی له‌ سه‌رداده‌نێن.
15- ئه‌وه‌ی باس کراوه‌ که‌ کۆمیته‌ی په‌نابه‌ران ده‌یهه‌وێ به‌ کوشتنی ئه‌ییوب کێشه‌که‌یان زه‌ق بکه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ دووره‌ له‌ راستی، چونکه‌ ئێمه‌ قه‌ت خۆشحاڵ نین به‌ تێداچونی هاورێکانمان بۆ ئه‌وه‌ی که‌ بیانکه‌ینه‌ پردی په‌رینه‌وه‌مان و قه‌ت هیوامان
ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ کوڕه کوردێک به‌ ده‌ست کوڕه کوردێکی دیکه‌ خوێنی بڕژێ. به‌ پێی شناختێک که‌ ئێمه‌ له‌ سه‌ر کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران هه‌مانه‌، ئه‌گه‌رهه‌موو رۆژێک ئه‌ییوبێک له‌ ئێمه‌ بکوژرێ، ئه‌وان به‌ لایانه‌وه‌ گرینگ نییه‌ و گیانی په‌نابه‌ران له‌ لای ئه‌وان ئه‌رزشی نیه‌. ماوه‌ی یه‌ک حه‌وتوویه‌ که‌ لاشه‌ی بێ گیانی ئه‌ییوب له‌ ساردخانه‌ی شاری ئافیوون ماوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران ئاماده‌ نیه‌ هه‌زینه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی بدات، جه‌نازه‌که‌ی ته‌حویلی بنه‌ماڵه‌که‌ی نادرێته‌وه‌ و دایکی جه‌رگ سوتاوی که‌ هه‌زاران کیلۆمیترڕێگای بڕیوه‌، چه‌ند رۆژه‌ چاوه‌ڕێی ته‌رمی بێ گیانی جگه‌رگۆشه‌که‌ی ده‌کات.
له‌ ساڵی 2001 دا که‌ به‌ سه‌دان په‌نابه‌ر بۆ داواکردنی مافه‌کانیان بۆ ماوه‌ی چوار مانگ و نیو له‌ به‌ر ده‌رگای ئۆفیسه‌کانی UNHCR له‌ هه‌ولێرو سلێمانی مانیان گرتبوو و نزیک به‌ سه‌د په‌نابه‌ر به‌ ده‌ستی ره‌شی به‌کرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی ئێران تێرۆر کرابوون، به‌رپرسی کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران له‌ وتووێژێک له‌ گه‌ڵ رۆژنامه‌ی گوڵان دا گوتبووی، ئه‌وانه‌ی به‌ر له‌ ئێستا کوژراون هیچیان په‌نابه‌ر نه‌بوون. هه‌ر ئه‌و کات کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری مانگرتن، ناوو وێنه‌ و کارتی قبووڵی ده‌یان په‌نابه‌ری تێرۆرکراوی سه‌ر به‌ کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانی له‌ عێراق بڵاو کرده‌وه‌. هه‌ر ئێستا به‌ هۆی مانه‌وه‌ی زۆرو نه‌بوونی ئیمکاناتی ژیان و پێ راگه‌یشتن، ده‌یان په‌نابه‌ر تووشی نه‌خۆشی کوشه‌نده‌ی وه‌ک دڵ بوون، چه‌ندین مناڵی ته‌مه‌ن ژێر یه‌ک سال به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمکاناتی بێهداشتی به‌ نه‌خۆشی جۆراوجۆره‌وه‌ ده‌ناڵێنن به‌ڵام، کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران نه‌ک هه‌ر نایهه‌وێ به‌رێیان بکات بۆ وڵاتێکی تر، به‌ڵکوو رێگه‌یان پێ نادرێ بچنه‌ نه‌خۆشخانه‌ و ئه‌م کۆمیساریایه‌ خه‌رجی دوکتۆرو ده‌رمانیان نادات و له‌ ژێر چاوه‌دێری دایک و باوکیان له‌ ماڵه‌وه‌ به‌ ده‌ردی خۆیانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و به‌ ته‌واوی فه‌رامۆش کراون.


وته‌ بێژێک به‌ ناوی په‌نابه‌رانی کوردی ئێرانی (شمال عراق) – تورکیه‌
2007/4/6
 




+ نوشته شده در 21 Apr 2007ساعت 18:34 توسط فرزاد بختیاری


 دوایین هه‌وا‌ڵ و بابه‌ته تازه‌کان سه‌باره‌ت به کوردســــــتان:






وتوویژی کاک ره‌زا که‌عبـی له‌سه‌ر روداوه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی کوردستان و ئیران.


ترکیه ۸ دانشجوی کُرد را به اتهـام همکاری با PKK دستگیر کرد!


له سووری دۆراندوه، ده‌یه‌وی له کایه‌ی تێ‌هه‌لینێــــــــته‌وه!!!


طریقه صحیح حل و فصل مسئله کرکوک ارجاع به قانون اساسی است.


چـه‌ند هه‌واڵی ئه‌م دواییانه‌ی سایتی زرێبار پرێس ۱  ۲  ۳  ۴  ۵  ۶


مصاحبه دکتـــر رویا طلوعی مجری رادیو فردا با محمد حسین کبودوند.


وتووێژێک له‌گه‌ل شه‌هین موحه‌مه‌دى به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى ژنانى مه‌ریوان.


هه‌والی مانگرتنی ماموستایانی قوتابخانه‌کانی شـاری دیوانده‌ره.


سخنرانی عبدالله مهتدی در خصوص موقعیت ایران در روابط بین الملل" در سلیمانیـه.


وتووێژی یاخی باله‌ک له‌گه‌ڵ کاک عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن‌زاده‌.


نگرانی RMMK از تهدیدات دولتمردان نابخــــرد ترکیه برای تجاوز و آفریدن فجایع انسانی.


ئاسـۆ حه‌سه‌ن‌زاده: هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی فه‌ره‌نسا و کورد.


آمریکـــا از تهدیدات ترکیه علیه اقلیم کُـردستان خواهد کاست.


۵ نفر از فعالان کارگری در سقــز زندانی شدند.


وکیـل آسو صالح، به دادگاه مراجعه خواهد کرد.


رادیو فردا: کشته‌ شدن ۱۳ شبه‌ نظامی پ.ک.ک. توســط ارتش ترکیه‌.


فیلمی نیوه‌مانگ به‌شداری له‌ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی Indielisboa له پورتوگاڵ ده‌کات.


پرواز آسمانی میان سلیمانیه و آنتالیای ترکیه آغاز میشود!


بازداشت و محکومیت حبس برای تعدادی از شهروندان در ماکـو و اطراف آن‌.


احضار پیمان نعمتی دانشجوی دانشگاه آزاد سنندج به دادگاه انقلاب!


شه‌جه‌ریان داوه‌تــی هه‌رێمی کوردستان کراوه، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامی نه‌بووه!!!


دستگیری و مجهول الوضعیت بودن یک کُـرد در انگلیس!


قتل یک پناهنده کُـرد و تحرکات اخیر جمهورى اسلامى در ترکیه!


هێـزه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌ پێنجوین له ‌ئاماده‌ باشدان!


مـــــرز باشماخ تعطیل شده است!


بـازداشت یک نوجوان ۱۶ ساله در اشنویه به اتهام ســیاسی!!!


په‌یامنێر: راپۆرتی یه‌که‌مین دانیشتنی دادگای لاهـــــــه له‌ هۆڵه‌ند.


چگونگی ربوده شدن محمــود صــــالحی در سقز!


اجرای حکـــم اعدام یک کُرد در تکاب به اتهام مقابله با نیروهای دولتی!


ضرب و شتم مردم و دستگیریهای گسترده در سنندج.


پارتی چه‌پی کوردی له‌ سوریا پاڵپشتی له قسه‌کانی بــارزانی ‌کرد!


بازداشت فعالان کارگری سقزی بخاطر اعتراض به زندانی شدن فعال کارگـری دیگر!




+ نوشته شده در 21 Apr 2007ساعت 18:15 توسط فرزاد بختیاری




تایید حکم زندان برای رئیس سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان!




اطلاعیه دبیرخانه سازمان دفاع از حقوق بشر کُردستان

    حکم زندان برای رئیس سازمان دفاع از حقوق بشر کُردستان یک سال حبس تعزیری است و ظاهرا اعتراض حقوقی به این حکم موثر واقع نشده و اخباری از تایید آن توسط دیوان عالی کشور، دریافت شده است.
    اما در گزارش سالانه حقوق بشر وزارت امورخارجه آمریکا، تقدیمی کاندولیزا رایس به کنگره این کشور، در بخش آزادی بیان و مطبوعات آورده شده، «در ماه سپتامبر دادگاه حکم محمدصدیق کبودوند یک فعال و خبرنگار کُرد که به یکسال زندان محکوم شده بود را به تعلیق انداخت. کبودوند در هفته نامه توقیف شده پیام مردم کُردستان مقاله ای درج کرده بود که باعث محکومیت او در"اشاعه شورش بین اجتماع کُرد بر علیه دولت مرکزی بوده است"»............

   متن کـــامل   




+ نوشته شده در 21 Apr 2007ساعت 18:11 توسط فرزاد بختیاری

درباره ی وبلاگ

logo

کاک فواد مصطفی سلطانی محبوب ترین رهبران کردستان میباشد که با گذشت
30سال ازمرگ این رهبر محبوب هر روز نفوذ ش بیشتر میشود کمتر خانواده هست در کردستان که نام این رهبر عزیز خود را روی فرزند تازه رسید خود نه نهاده باشند.
به این امید که در میان این همه فواد ها یکی فواد گونه به یاری آنها برود و گوش به درد ورنج آنها بدهد.
به همین منا سبت بعد از مرگ کاک فواد زحمتکشان سردوی برای او سروده اند(کاک فواد گاهی جلسه برای زحمتکشان گاهی کل کشی با محرومان گاهی تشکیل اتحادیه دهقانان کی مثل فواد باشد زندگیش با محرومان باشد)
امروز نام این رهبر تاریخ مشروعیت به مبارزین میدهد.
کاک فواد و همکارانش جنبش نوینی را در کردستان بنیاد نهادند که مبارزه ملی ،زنان و طبقاتی را به هم متصل کرد.
گرامی باد یاد پرخاطره اش

مدیریت سایت

فهرست

پيوندهاي روزانه

نوشته هاي پيشين

آرشيو موضوعي

پيوندها

امکانات وبلاگ:

< بژی کۆردوکۆردستان
طراح قالب