بێ ته‌کلیف بوونی هیوا بووتیمار له زیندانی مه ریوان
بێ ته‌کلیف بوونی هیوا بووتیمار له زیندانی مه ریوان
هیوا بووتیمار که له ڕۆژی 4 ی ڕێبه‌ندانه‌وه به ده‌ستی هێزه‌کانی ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیه‌وه ده‌سگیر کرابوو دوای مانگێک که له ته‌ک سلوولیه‌کانی ئیداره‌ی ئیتیلاعات له شاری سنه دا بوو هێنابوویانه‌وه بۆ مه‌ریوان، به‌ڵام ناو براو تا ئێستا دادگایی نه‌کراوه و هه‌ر وه‌ها دادستان داخوازی بنه ماڵه‌که‌ی بۆ ئه‌وه‌ی که بووتیمار به قه‌راری وه‌سیقه ئازاد بکه‌ن ڕه‌ت کرده‌وه.
شایانی باسه بنه ماڵه‌ی بووتیمار ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه چوونه به‌ر زیندان بۆ مه‌لاقاتی به‌ڵام به‌ر پرسانی زیندانی گشتیی مه‌ریوان نه‌یانهێشت مه‌لاقاتی حوزووری ناو براو بکرێ.
ناو براو له مه‌لاقاتێکی ته‌له‌فوونی دا له ته‌ک خێزانه‌که‌ی دا وتبووی : له به‌ندێکدام که به زۆری موعتاد و ئه‌وانه‌ی تێدایه.
هه واڵنێر........بنار
سه ر چاوه ماڵپه ڕی زرێبار